د.ئاسۆ حەوێزی: هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی تەندروستی هەرێم کردووە

0
235

SNN

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی تەندروستی هەرێم کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای کۆرۆنادا باس لەوەدەکەین کە دۆخی کۆرۆنا بەتەواوی کۆنتڕۆڵنەکراوە.
د.ئاسۆ حەوێزی، لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا راپۆرتی هەڵسەنگاندنی خۆمان دەخەینەڕوو باس لەوەدەکەین کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆرۆنا هەر ماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەتەنیا لە دەستی وەزارەتی تەندروستیدا نییە بەڵکو لەدەستی لیژنەی باڵای کۆرۆنادایە و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا  پێشنیازی خۆمان دەخەینەڕوو.
هاوکات رەتیکردەوە راگرتنی پرۆسەی خوێندن پەیوەندی بە دواکەوتنی مووچەوە هەبێت و رایگەیاند: ئێمە گیانی هاووڵاتیانمان لەلا مەبەستە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ئەمڕۆ د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتبووی: ” له‌هه‌مو وڵاتان پرۆسه‌ی خوێندن رانه‌گیراوه‌ ته‌نها له ‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا راگیراوه‌، ئه‌مه‌ هۆكاری تری له‌پشته‌وه‌ هه‌یه‌ تەنها کۆرۆنا نیە، ده‌سه‌ڵاتیش خۆی ئەمە ده‌زانێت”.
راشیگەیاندبوو: ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کاریمان نەبووە لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this