
ساموێل ئیتۆ
SNN Sport
ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی و هێرشبەری پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە،شوێنگەرەوەی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” ئەو کەسەی شوێنی میسی لە بەرشەلۆنە دەگرێتەوە، ئانسۆ فاتییە، ئەم یاریزانە داهاتووی بەرشەلۆنەیە، ئەو لە ئێستادا کاری سەرسوڕهێنەر دەکات،بۆیە پێموایە یانەکە بە ڕاستی پێویستی بەوەیە کە باش ئاگاداری بێت”.
دەشڵێت:” هیوای ئەوەم هەیە ئەم یاریزانە ئەوکەسە بێت کە بەرپرسیارێتی لیۆنێل میسی دەخاتە ئەستۆی خۆی لە داهاتوودا”.
لەسەر هەردوو راهێنەر گواردیۆلا و مۆرینیۆ دەڵێت:” من شێوازی یاریکردنی مۆرینیۆم پێباشترە تا گواردیۆلا،ئەوان شێوازی تایبەت بە خۆیان هەیە لەسەر یاریگا،بەڵام من وەکوو خۆم شێوازی یاریکردنی مۆرینیۆم پێباشترە، لەگەڵ ئەوەشدا گواردیۆلا راهێنەرێکی بێوێنەیە، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم کە هیچ راهێنەرێکی تر نیە بتوانێت وەکوو خۆسیە مۆرینیۆ هاندەری یاریزانەکانی بێت، بە نسبەت منەوە سێ نازناوە گەورەکە کە لەگەڵ ئینتەرمیلان بردومەتەوە تایبەتە”.
ئیتۆ توانیویەتی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ ئەم دوو راهێنەرە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان بباتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17