خواست لەسەر نەوت لە 2021 زیاتر دەبێت و بەهای بەرمیلێک دەگاتە سەرو 60 دۆلار

0
367

SNN

بانکی سویسری UBS، پێشبینی ئەوە دەکات کە بەهۆی خواستی زۆر لەسەر نەوتی خاو، لە ساڵی 2021دا کورتهێنان لە بازاڕی وزەدا دروست ببێت وڵاتان بەهۆی دووبارە وەگەرکەوتنەوەی کارگەکانیان داوای زیاتری نەوتی خاو بکەن.

بانکەکە پێشبینی ئەوە دەکات کە لەگەڵ نەوتدا خواست لەسەر بەنزین لە جیهاندا بەرزبێتەوە بۆ دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، بۆ گازیش 1.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و بۆ بەنزینی فرۆکەش یەک ملیۆن بەرمیل بۆ هەر رۆژێک، کە ئەم ژمارانە سەرجەمیان لە ساڵی 2020دا نیوە بوون.

بۆ نرخی نەوتی بێرنتیش بانکەکە پیشبینی ئەوەی کردووە کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 63 دۆلار بەرزبێتەوە، وەک ئاژاسنی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this