
هێلی قەتەری
SNN
هه‌فته‌ی رابردوو لە چوارچێوه‌ی کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجومەنی هاریكاری کەنداو، لەسەر لابردنی ئەو کۆتوبەندانەی سەپاندبوویان بەسەر قەتەردا، رێككه‌وتن, دوای زیاتر لە 3 ساڵ یەکەم فڕۆکەی هێڵی قەتەری لە وڵاتی سعودیە نیشتەوە.
دوای ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ، به پشتیوانی و ده‌سپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی قەتەر لە دەوحەی پایتەختی وڵاته‌وه به‌ره‌و وڵاتی سعوودیه بفڕێ و له ریازی پێته‌خت بنیشێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئیمارات، بەحرەین و قه‌ته‌ر دیارینه‌كراوه، به‌ڵام ئیمارات و به‌حره‌ین رایانگەیاند ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکە قەتەڕییەکاندا كراونه‌ته‌وه.
بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان قەتەر و سعودییە پاش ساڵی 2017 لەسەر داوای سعودیە، جگە لە کوەیت و عومان، وڵاتانی ئیمارات و سعودییەو میسر سنوورەکانیان بەڕووی قەتەر داخست و ئابڵۆقەی ئابووری و دیپلۆماسیان لهبەمامبەردا گرته‌به‌ر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
روسیا: گرفتێکی ئەوتۆمان لەگەڵ تورکیادا نییە
2020-12-04 -
کۆرۆنا 115 ملیۆن کەسی هەژار کردووە
2020-10-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17