رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات

0
231
تۆکیۆی 2020

SNN Sport

رێکخەرانی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی تۆکیۆی 2020،کە وا بڕیارە یارییەکان لە مانگی تەمووزی داهاتوو بەڕێوە ببەن،رەتیدەکەنەوە پاڵەوانێتیەکە هەڵبوەشێنرێتەوە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراو دەیانەوێت لە مانگی داهاتوو گفتوگۆی لەسەربکەن و بڕیاری کۆتایی بدەن.

بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی رێکخەری پاڵەوانێتیەکە توشێرۆ مۆتۆ بە میدیا ژاپۆنییەکانی راگەیاندووە:” دەبێت داهاتووی پاڵەوانێتیەکە لە مانگی شوباتی داهاتوو یەکلاببێتەوە، بەڵام کاتێک ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە بۆ هەڵوەشانەوەی پاڵەوانێتیەکە، هەڵەن، ئێمە بە هیچ شێوەیەک بەوشێوەیە بیر ناکەینەوە”.

هەروەها مۆتۆ لە راپرسیەکەی وڵاتی ژاپۆنیشی کەمکردەوە کە خەڵکی ئەو  وڵاتە دەنگیان بە دابەزینی پشتگیری هاندەران دابوو  ئۆڵۆمپیاد، کە لە %45ی ئەوانەی بەشدارییان لە راپرسیەکە کردبوو، دەیانویست بۆ جاری دووەم دوابخرێت و لە %35  پشتگیرییان لە هەڵوەشانەوەی کردبوو بە یەکجاری.

ئەمە لە کاتێکدایە  ژاپۆن هەفتەی رابردوو حاڵەتی نائاسایی لە تۆکیۆ و دەوروبەری راگەیاندبوو، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گومانی لە لای رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە درووستکردووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this