یاریدەدەری ڤاڵڤێردی زانیاری نوێ لەسەر کێشەکانی یانەکەی ئاشکرا دەکات

ڤاڵڤێردی و ئەسپێزۆی یاریدەدەری
SNN Sport
جۆن ئەسپێزۆ یاریدەدەری راهێنەری پێذووی بەرشەلۆنە ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ، زانیاری نوێ لەسەر کێشەکانی رابردووی یانەکەی ئاشکرا دەکات و وەڵامی ئەبیدالی بەڕێوەبەری پێشووی یانەکەی دەداتەوە.
جۆن ئەسپێزۆ لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:” ئێمە لە لوتکەی خولی ئیسپانیا بووین و بە بێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێین گەیشتین بە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان،بەڵام یانەکە بڕیاریدا گلەیی لە ستافی هونەری بکات،ئێمە لە ماوەی دوو ساڵدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان دوو یاری دۆڕاین کە هەردوو یاریەکە دژی رۆما و لیڤەرپوڵ بوو،ئەمەش ئەنجامێکی گران بوو، یاری لیڤەرپوڵ زیاتر ئەنجامەکە قورس بوو، بەڵام کۆتا گۆڵیان کە ئەوان تۆماریان کرد یەکلاکەرەوە بوو”.
وتیشی:”ئێمە بە نیگەرانی زیاترەوە چووینە یاریگای ئەنفێڵد، تەنانەت هەندێک لە یاریزانەکانیش بە ڤاڵڤێردییان وت کە تۆ چۆن بیر دەکەیتەوە ئەگەر دۆڕاین ، ئەو وتی من راهێنەرم”.
لە کۆتایدا وتی:” پێکەنینم دێت کاتێک دەڵێن ئێمە بە جددی راهێنانمان نەکردووە”.
ئەم قسانەی جۆن ئەسپێزۆ دوای ئەوە دێت کە پێشتر ئەبیدالی بەڕێوەبەری یانەکە وتبووی:”چەند یاریزانێک لەبەر ئەوەی رازی نەبوون لە ڤاڵڤێردی باش راهێنانیان نەدەکرد،هەندێکیان بە جددی کاریان نەدەکرد،لە ناوخۆ کێشە هەبوو،هەرچەندە پەیوەندی ژوری جلگۆڕین و یاریزانەکان باش بوو،بەڵام وەک یاریزانی پێشوو دەتوانم بۆنی هەندێک شت بکەم،بە یانەکەم وت بیر لە چی دەکرێتەوەو دەبێت بڕیارێک دەربکرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17