
مایک پۆمپیۆ
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت “لە ئێستادا بارەگای نوێی رێکخراوی قاعیدە لە ئێرانە، دەشڵێت: “وڵاتەکەی کەسی دووەمی رێکخراوەکەی کووشتوووە کە ناوی محەمەد ئەلمیسری-یە”.
مایک پۆمپیۆ لە نوێترین لێدوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وتی: “ئێستا بارەگای نوێی قاعیدە لە ئێرانە” و تاران تۆمەتبار کرد کە دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆ سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی شاری نیویۆرک”.
وتیشی: “ئێران رێگەی دەریایی بۆ هامووشۆ کردنی ئەندامانی رێکخراوی قاعیدە کردووەتەوە و بۆ سێ دەیەش دەچێت تاران پەیوەندی تووندی لەگەڵ ئەو رێکخراوە هەیە”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشیکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانیوێتی کەسی دووەمی رێکخراوی قاعیدە بکاتە ئامانج و لەناوی ببات کە تیرۆستێکی نێودەوڵەتی بووە و ناوی ئەبو محەمەد ەلمەسرییە.
جەختیشیکردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆ سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی شاری نیویۆرک لە ساڵی 2001دا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: “وڵاتەکەی سزای دوو سەرکردەی دیاری قاعیدەی داوە کە ئێستا لەئێرانن و سێ سەرکردەی کوردی رێکخراوەکەش کە ئێستا لە سنووری نێوان عێراق و ئێرانان، سزا خراوەتە سەریان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمجامدەرانی هێرشەکەی ئەمڕۆی پاریس ناسرانەوە
2020-09-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17