کومان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ریاڵ سۆسیداد لە جامی سوپەر کرد

0
237
رۆناڵد کومان

SNN Sport

سبەی چوارشەممە لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

کومان راهێنەری بەرشەلۆنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو  وتی:” یانەی ریاڵ سۆسیداد تیپێکی زۆر باشن،راهێنەرەکەیان بیرۆکەی روونی هەیە،لە خول یارییەکی باشمان بەرامبەریان کرد،هەموو یانەکانی جامی سوپەر دەرفەتی ئەوەیان هەیە نازناوەکە ببەنەوە، بە سەختی کار دەکەین و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین،تیپەکە لە رووی هێرشبردنەوە باشتر بووە،تیپەکە لە یارییەکانی ئەم دواییە کاراکتەری خۆی بۆ گەڕاوەتەوە”.

دواتر وتی:” ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یاری پێش کۆتایی بکەین،ئەقڵیەتی ئێمە ئەوەیە هەموو توانای خۆمان لە هەموو یارییەکان دەربخەین،ئەم پاڵەوانێتییە وەک خول نیە،ئێمە دەبێت هەموو توانای خۆمان پێشکەش بکەین،قسەش لە سەر یاری کلاسیکۆ ناکەم، ئێمە ئێستا هەوڵی قۆناغی پێش کۆتایی دەدەین، یەکەمجار دەبێت لێرە بپەڕینەوە و دواتر بیر لەو یارییەش دەکەینەوە،من پێموانیە ئێمە تەنیا پاڵێوراوین بۆ بردنەوەی نازناوەکە،ئەمە پشت بە شێوازی یاریکردن نابەستێت،ریاڵ سۆسیداد ئەم وەرزەیان بە باشی دەستپێکردووە،تیپێکی پاڵێوراون ئەوانیش،هەر چوار یانەکە بەهێزن و هیچ پاڵێوراوێک بە تەنیا نابینم”.

لە کۆتایدا لەسەر گۆڵپارێزی سەرەکی سبەینێ وتی:”ئەوە پەیوەستە بە یاریزانەکان و هەستکردن بەو هەستەی ئەوان،پێموانیە سبەی گۆڕانکاری بکەین،باشترینەکان یاری پێدەکەم و هەمووان بە ئامادە دەبینم بۆ یاریەکە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this