نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

0
70

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندووە “تا ئێستا 14 ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان تازە کردووەتەوە”.

ئاژانسی هەواڵێ عێراقی فەرمی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “تا ئەمڕۆ 12 ملیۆن کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەسەر هاووڵاتییانی عێراقدا دابەشکراوە و 14 ملیۆن دەنگدەریش خۆیان تۆمار کردووە “.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە “65 هەزار و 548 حاڵەتی نوێکردنەوەی دەنگدەران هەبووە، تیمە گەڕۆکەکانیش 571 تۆماریان لەناو ئاوارەکان نوێکردووەتەوە”.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکراشیکردووە کە تا ئێستا 433 حزب و قەوارە ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا.

رۆژی 31-7-2020، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت و پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکیشی بۆ ئەم بابەتە هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this