ترەمپ: ئازادی را دەربڕین لە ئەمریکا لەژێر هەڕەشەدایە

0
137

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: “هەوڵی دوورخستنەوەم ئەمریکا بەرەو دابەشبوون دەبات، ئاماژە بەوەشدەکات کە ئازادی رادەربڕین لە ئەمریکا لەبەردەم هەڕەشەدایە”.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە تەواوبووندایە، لەبەردەم ژمارەیەک لە لایەنگرانی خۆی وتی: “بڕوامان بەسەروەری یاسا هەیە نەک توندوتیژی”.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە لێپرسینەوە لە من وەک سەرۆک کارێکی مەترسیدارە و دەبێت لەئێستادا ئارامی و یاسا سەروەر بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ جۆو بایدن لەکاتی وەرگرتنی دووەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا لە پەخشی راستەوخۆدا رایگەیاند: لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسمان قسەمکرد، لەسەر لابردنی ترەمپ لە دەسەڵات.

وتیشی: “دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەقی تۆمەتباركردنی ترەمپیان خستەڕوو، لە قۆناغی یەكەمدا، رێخۆشدەكات بۆ دوورەپەرێزكردنی سەرۆكی ماوە بەسەرچوو، بە تاوانی “ھاندان بۆ كاری توندوتیژی”، لە سەر بنەمای رووداوەكانی بینای “كۆنگرێس”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this