مونسیف سەلاوی سەرۆکی لیژنەی ترەمپ بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین دەستلەکاردەکێشێتەوە

0
87

SNN

مونسیف سەلاوی زانای ناسراوی مەغریبی و سەرۆکی لیژنەی بەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆشکی سپی و ئەندام لە کابینەکەی ترەمپ لەسەر داوای جۆو بایدن دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی Skynews، سەلاوی 30 رۆژ دوای لاچوونی ترەمپ لەنێو کۆشکی سپیدا دەمێنێتەوە، کە ئەو کاتە پێی دەوترێت ئاڵوگۆڕی دیموکراسیانە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ 20ی کانوونی دووەم پاش سوێندخواردنی جۆو بایدنی رکابەری پێویستە کۆشکی سپی جێبێڵێت.

مونسیف سەلاوی کە بە مونسیفی ڤاکسینیش ناسراوە، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هەمیشە ترەمپ لە لێدوانەکانیدا باسی دەکرد و ستایشی تیمی کۆشکی سپی دەکرد بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ هاتنە سەر حوکمی جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان پێدەچێت خۆی مونسیف لە کۆشکی سپی کۆتایی هاتبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this