ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی خەڵكی هەڵەبجە و شارەزووردا تێدەپەڕێت

یادی راپەڕینی هەڵەبجە
SNN- عەلی حەمە سەعید
حكومەتی بەعس 33 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی شەڕی لەگەڵ حكومەتی ئێران و سنورداركردنی چالاكی هێزەكانی پێشمەرگە و ڕاگواستنی گوند و شارۆچكە هاوسنورەكان، وەك دەڕبڕینی ناڕەزایەتییەك خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور دژبە دەستەڵاتی بەعس ڕاپەڕین، بەڵام دواتر بە زەبری هێز كۆتایی بە ڕاپەڕینەكە هێندرا، ئەمڕۆش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرناوە هیچ چالاكییەكی تایبەت بەوبۆنەیە بەڕێوە نەچوو.
كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ تیپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور دژ بە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، نەمانتوانی بەشێوەیەكی فەرمی چالاكی تایبەت بەو یادە ئەنجام بدەین، ئەوەش بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی ئەو یادە ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان لەبەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بۆ چەند ساتێك بەپێوە وەستاین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەناوەڕاستی ساڵی 1987 ڕاگواستنی گوند و شارەكان گەیشتە لوتكە و ناوچەكەی كردە ناوچەیەكی قەدەغەكراو و هەركەس سەردانی بكردایە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەكوژرا، بۆیە خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر ئەم ڕاگواستنە لە 13/5/1987 خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان ڕێكخست و چەندین دروشمیان دژ بە ڕاگواستنی خەڵكی ناوچەكە دەوتەوە، بەڵام حكومەتی بەعس بە توندی پەلاماری خۆپیشاندەرانی دا و ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون، ئەو بریندارانەی كە لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە بوون دەستگیر كران و زیندەبەچاڵ كران كە ژمارەیان 25 كەس بوو، لەو خۆپیشاندانەدا زیاتر لە ٥٤ كەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ كەسیش بریندار بوون.
بەرێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم تاوانە وەك تاوانی كۆمەڵكوژی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ناسێندرا و (عەلی كیمیایی) وەك تاوانباری سەرەكی ناسێنرا، بەڵام دواتر بەهۆی لەسێدارەدانی تاوانباری سەرەكی دۆسیەكە داخرا.
هەواڵی زیاتر
-
سزاكانی خێرایی لێخوڕین چەندە؟
2020-10-05 -
هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە هەولێر سنووردار دەکرێت
2020-06-25
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەکاریی بومەلەرزەکەی سلێمانی راگەیەنرا
2020-05-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17