“سوننه و شیعه‌كان له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه عه‌ره‌ب هاورده‌ى كه‌ركوك ده‌كه‌ن”

قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى SNN
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سوننه و شیعه‌كان له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه عه‌ره‌ب هاورده‌ى كه‌ركوك ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت خۆى رێبه‌رى پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ته‌عریب ده‌كات”.
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “هاوردەکردنی عەرەب لە ئێستادا بۆ نێو کەرکوک بۆ هەر مەبەستێک بێت، درێژکراوەی هەڵمەتی بە تەعریبکردنی پارێزگای کەرکوکە لەلایەن حکومەتانی پێشوو بەوەی ئێستاشەوە، هەروەها بە مەبەستی تەواو لاوازکردنی پێگەی کوردە لەو پارێزگایەدا”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند راسته كه له حه‌ویجه و ناوچه‌كانى تریشه‌وه عه‌ره‌ب هاورده‌ى كه‌ركوك ده‌كرێت؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “مه‌سه‌له‌كه هه‌ر حه‌ویجه نییه، جاران ته‌نیا له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه ته‌عریب ئه‌كرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌م بابه‌ته به‌مشێوه‌یه نییه، سوننه و شیعه‌كانیش له ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه عه‌ره‌ب ده‌هێنن و له كه‌ركوك نیشته‌جێى ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له‌دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ریفراندۆم دۆخى كورد له‌ڕووى هه‌رێمى و ناوخۆییه‌وه گۆڕا، سه‌رجه‌م سه‌رى ڕمه‌كان روویان له كورد كرد، ئێستاش عه‌ره‌ب ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونى خۆیان له كه‌ركوك زیاتر بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه پێش هه‌ڵبژاردنه، چونكه به درێژاى مێژوو هه‌میشه زیاتر له نیوه‌ى دانیشتووانى كورد و ده‌نگى هاووڵاتییان له‌و شاره بۆ كورد بووه”.
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ره‌خنه‌ى تووند له ڕاكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ده‌گرێت و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “خودى ئه‌و كه‌سه له ناوچه جیاوازه‌كانى كه‌ركوك پێشره‌وى پرۆسه‌ى ته‌عریب ده‌كات”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردییه‌كاندا ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى باس له‌وه‌شده‌كات: “تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه كوردییه‌كان جێگره‌وه‌یه‌كى به‌هێزیان پێنییه بۆ راگرتنى ته‌عریب، چونكه نێو ماڵى كورد یهكنییه و هه‌مووان یه‌ك هه‌ڵوێست نین”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود باس له هه‌وڵه‌كانى هاوسه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى ده‌كات بۆ باشتركردنى ئه‌م دۆخه و باس له‌وه‌شده‌كات: “له ئێستادا هاوسه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتی ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازیبكات و ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید
2020-08-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17