بە تەواوی لۆکا یۆڤیچ ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

0
128
زیدان و لۆکا یۆڤیچ

SNN Sport

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی رێککەوتووە بۆ چوونی لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی شاهانە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانکفۆرت بەڵێننامەیان گۆڕیوەتەوە  بۆ ئەوەی لۆکا یۆڤیچ تا کۆتایی وەرزەکە و بە خواستن پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکەوە بکات.

هەروەها ریاڵ مەدرید بەشێك لە مووچەی ئەم یاریزانە دابین دەکات و بەشەکەی تری یانەی فرانکفۆرت دەیگرێتە ئەستۆ،لۆکا یۆڤیچ لەسەر داوای خۆی یانەکەی جێدەهێڵێت و زیدانیش رێزی لە داواکاریەکەی گرتووە تا جارێکی تر درێسی یانەی فرانکفۆرت بپۆشێتەوە.

یۆڤیچ تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە بێ بژاردەی کڕین یاری دەکات کە ئەم یاریزانە 2 گۆڵی لە 1014 خولەک تۆمارکردووە لە 32 یاریدا.

یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019  لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکەی ئاستی خۆی بدۆزێتەوە و  زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر دەبات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this