بەرشەلۆنە بڕیاری کڕینی ئیریک گارسیای دا

0
451
ئیریک گارسیا

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیای بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، یانەکە گلۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەڵکردووە،بەرگریکارەکە لە ئێستادا پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتیەوە دەکات،یانە ئینگلیزیەکە نرخەکەی بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە لەگەڵ بڕە پارەیەک لە کاتی گۆڕانکارییەکان  و پارەکە لە هاوینی داهاتوو بە یانە ئینگلیزیەکە دەدرێت.

هەروەها رۆژنامەکە نووسیویەتی، ئەم یاریزانە بۆ کومان داواکارییەکی تایبەتە،گواستنەوەکە لەسەر بنەمای رێککەوتنێک لە نێوان پاڵێوراوەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.

یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانی پیکێ بۆ ماوەیەکی زۆر دەیەوێت ئیریک گارسیای تەمەن 19 ساڵ لە یانەی مانچستەرسیتی بگوازێتەوەو لە ئێستاشدا ئۆمتیتی بەهۆی بەردەوامی پێکانەکان، ئاستی وەکوو پێویست نیە، یانەکە نایەوێت وەکوو یاریزانی سەرەکی یاری پێبکات.

ئیریک گارسیا ئیسپانیەو تەمەنی 21 ساڵە، لە دڵی بەرگری یاری دەکات،چەند یانەیەکی تر کێبڕکێی بەرشەلۆنە دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this