به‌رهه‌مى كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى هه‌رێم 40 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت تێده‌په‌ڕێنێت

كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌تروش له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: ShaMaran Petroleum
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى شاماران رایده‌گه‌یه‌نێت: کۆی بەرهەمی نەوتی کێڵگەی ئەتروش بڕی 40 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند، ده‌شڵێت: “كێڵگه‌كه ده‌توانێت به‌رهه‌مى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌قامگیر هه‌بێت”.
عادل چاوش، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى شاماران كه كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌تروش له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌دات رایگه‌یاند: “لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا کۆمپانیاکه‌مان توانى کۆی بەرهەمی کێڵگه‌ى ئه‌تروش بگەیەنێتە زیاتر لە 40 ملیۆن بەرمیل نەوت”.
وتیشى: “کێڵگەی ئەتروش دەتوانێت بەرهەمی بەشێوەیەکی سەقامگیر هەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لەماوەی ساڵی رابردوودا پیشەسازی نەوت لە هەرێم بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕی”.
کێڵگەی ئەتروش دەکەوێتە پارێزگای دهۆک و 85 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای هەولێرەوەیە، سێهەم گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنی نەوتە لە دوای خورمەڵە و تاوکێ، به‌پێى ئاماره‌كانى رێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوتدا، “تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەكه بریتییە لە 46 هەزار و 100 بەرمیل، کێڵگەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 دا دۆزرایەوە و مانگی تەموزی 2014 دەستکرا بە بەرهەم هێنانی نەوت تێیدا”.
کۆمپانیای شاماران خاوه‌نى 27.7%ی پشکی کێڵگەیه، پشکی کۆمپانیای تاقەی ئیمارەتی 47.4% ەو حكومه‌تى هەرێمیش خاوه‌نى 20٪ى پشكه‌كانیه‌تى.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17