گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 13/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
282
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (13/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بەڵێ بۆ ئیریک گارسیا دەکرێت.
  • یاریزانەکەی دڵی بەرگری مانچستەرسیتی دێتە بەرشەلۆنە و مان سیتی نرخەکەی بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەک و لە هاویندا پارەکە دەدرێت.
  • کومان رەزامەندی بۆ گواستنەوەی نیشانداوە، پرۆسەکە بە پێی رێککەوتنی نێوان پاڵێوراوەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەکرێت.
  • جامی سوپەری کومان.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە پاش زنجیرەیەک بردنەوە رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە لە یەکەم نازناوی سەردەمی کومان.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە سڤییا دەباتەوەو کۆرییا و ساوڵ گۆڵەکان دەکەن و پێشەنگی بەهێزتر دەکەن.

مارکا:

  • پاڵەوانی زستانە.
  • دوو گۆڵی کۆرییا و ساوڵ ئاتلەتیکۆمەدرید گەرم دەکەنەوە لە ساردترین شەودا کە 7پلە ژێر سفر بوو، توانیان 2-0 لە سڤییا ببەنەوە.
  • ژمارەکانی پاڵەوان:41 خاڵی لە کۆی 48 خاڵ بە دەستهێناوەو 6 گۆڵی لە 16 یاریدا لێکراوە.
  • سیمیۆنی باشترین راهێنەری یانەیە لە دەیەی رابردوو بە پێی IFFHS.
  • یەکەم نازناو لە یاری بەرشەلۆنە و سۆسیداد.
  • یۆڤیچ بە خواستن دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فرانکفۆرت.
  • تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە بێ بژاردەی کڕین یاری دەکات کە ئەم یاریزانە 2 گۆڵی لە 1014 خولەک تۆمارکردووە لە 32 یاریدا.
  • ئەبیلاردۆ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەلاڤێس وەکوو راهێنەر.

ئاس:

  • پاڵەوانی زستان.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بە دوو گۆڵی ساوڵ و کۆرییا لە سڤییا دەباتەوەو دەبێتە پاڵەوانی زستانەی لالیگا.
  • لۆکا یۆڤیچی یاریزانی ریاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت و تا مانگی حوزەیران لەو یانەیە دەبێت.
  • چوون بۆ نازناوی یەکەمی ئەم وەرزە لە جامی سوپەری ئیسپانیا، زیدان بە دوای نازناوی 12 دەگەڕێت.

سپۆرت:

  • برسی بۆ بردنەوەی نازناوی جامی سوپەر.
  • یانەی بەرشەلۆنە بۆ هەموو شتێک دەڕوات و توانای ئەوەی هەیە بەسەر یانەی ریاڵ سۆسیداد سەربکەوێت تا بگاتە یاری کۆتایی  جامەکە.
  • میسی کێبڕکێی خەڵاتی پیچیچی دەکات و دەیەوێت ئەم نازناوە بۆ جاری 14 بباتەوە.
  • لاپۆرتا رایدەگەیەنێت کە ئەوان نایانەوێت هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دوابخرێت.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە سڤییا دەباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەکانی تر زیاد دەکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this