“كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى یه‌كێتى و پارتى خۆئاماده‌كردنه بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستى باڵا”

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN
سبه‌ى شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌كات، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌یفى هادى، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “سبه‌ى شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سه‌ردانى یه‌كێتى ده‌كات و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى له شارى هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانى هه‌رێم تاوتوێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى كورد و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا له هه‌رێم و له به‌غدا”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “كۆبوونه‌وه‌كه خۆئامادهكردنێكیشه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى باڵاتر له‌سه‌ر ئاستى سیاسى، چونكه ئاساییه له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌ردوولا كۆببنه‌وه و تاوتوێى دۆخى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كه‌یفى هادى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بڕیاره سبه‌ى وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش بكات و له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه”.
كۆبوونه‌وه‌ى وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا وهفدێكى باڵاى ئه‌و حزبه له به‌غدایه، له‌و باره‌یه‌وه شوان محه‌مه‌د، به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى له به‌غدا ئه‌مڕۆ به SNN ى راگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌فده‌كه‌مان به‌رده‌وامیان هه‌یه و تاوكو نه‌گه‌ینه ئه‌نجامى كۆتایی ناتوانین زانیارى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆكانمان ئاشكرا بكه‌ین”.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ شاندی پارتی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی بكات لە هەولێر، کاتژمێر 3:00ى پاشنیوه‌ڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر ئه‌نجام دەدات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پاریس سانجرمان بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسا
2020-04-30 -
ئەمڕۆ کازمی سەردانی ئێران دەکات
2020-07-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17