لەسەر بوونی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 200 هەزار دیناری عێراقی روونکردنەوە دەدرێت

0
2721

SNN

عەبدول هادی سەعداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەهای دۆلار لەبازاڕەکانیدا جێگیر دەبێت بەپێی ئەو پلانەی کە بانکی ناوەندی عێراقی دایرشتووەو لە پرۆژە بودجەی 2021دا جێگەی کراوەتەوە.

سەعداوی رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیە بڵاوبووەتەوە کە گوایە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 200 هەزار دیناری عێراقی جیگیر دەکرێت، بەڵام من لێرەوە رایدەگەیەنم کە بە هیچ شێوەیەک بانکی ناوەندی عێراق پلانی لەو جۆرەی نییە، تەنیا قسەی بازرگانەکانە بۆ ئەوەی پشێوییەک لە بازاڕدا دروستبکەن و خۆیان زۆرترین قازانج بکەن لەو بەرهەمانەی کە لە دەرەوە بە دۆلار کڕویانە، بەپێی پلانی بانکی ناوەدنی عێراق بەهای هەر یەک دۆلار لە 1450 دیناری عێراقیدا جیگیر دەکات، پاش تێپەڕبوونی پرۆژە یاسای بوجەی 2021ی عێراق لە پەرلەمان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this