ته‌ندروستیى عێراق، دوو تاقیگه‌ى نوێ بۆ کۆرۆنای گۆڕاو ده‌كاته‌وه

تاقیگە
SNN
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، چوارشه‌ممه 13ی کانوونی دووەم، رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوو تاقیگه‌ی تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانده‌كه‌ن، له‌رێگه‌ی ئه‌و تاقیگانه‌وه گۆڕانكاریه بۆماوه‌یی و جیناته‌كان ده‌ناسرێنه‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە یاستی “العراقیە”ی رایگه‌یاند:” له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دوو تاقیگه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ر به تاقیگه‌ی ته‌ندروستی فیدراڵی ده‌بن و له‌چوارچێوه‌ی تاقیگه‌كانی فێركاری سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری پزیشكی له به‌غدا ده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی گۆڕانكاریه بۆماوه‌یی و جیناته‌كانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “به مۆدێرنكردنی تاقیگه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا، له‌رێگه‌ی تاقیگه‌كانه‌وه ده‌توانرێت گۆڕانكاریه‌كانی بۆماوه‌یی و جیناته‌كان بناسرێنه‌وه”.
به‌در وتیشى ” پرۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ریی بۆ كۆرۆنا و ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه‌ش یه‌ك چاره‌سه‌ره، به‌ڵام تاكه هه‌نگاو بۆ به‌رگریگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ردوو جۆره‌كه ته‌نها خۆپارێزیه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا ڤایرۆسه نوێهكه له عێراقدا تۆمار نه‌كراوه “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17