
میسی لە کۆتا راهێنانی یانەی بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە مەشق و راهێنانەکانی بەیانی ئەمڕۆی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد، میسی بەشداری نەکردوو ئەمەش گومانی لە لای هاندەران دروستکردووە کە نەتوانێت ئامادەی یاریەکە ببێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئامادەنەبوونی میسی لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ سەیرە،راستە لە دوای یاریەکەی گرانادا تووشی ئازار بووە،بەڵام دواتر ئەو یاریزانە بە پێی خشتەی مەشقەکان راهێنانی کردوو هەموو شتێک باش بووە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکە، میسی ئەمشەو ئامادەی یاریەکەی ریاڵ سۆسیداد دەبێت و بە سەرەکی یاری دەکات، هەرچەندە چاوەروان نەکراو بووە ئەو یاریزانە ئامادەی راهێنانەکانی ئەمڕۆ نەبووە.
یاریەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیایە و لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت، براوەیان دەگاتە یاری کۆتایی و رووبەڕووی براوەی یاری ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیک بیلباو دەبێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
روسیا: گرفتێکی ئەوتۆمان لەگەڵ تورکیادا نییە
2020-12-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17