خولی یانە پلە یەکەکان:خاک پێشەنگی وەرگرت و یاری ئاشتی و سەیدسادق تەواو نەکرا

دیمەنێک لە یاری ئەمڕۆی ئاشتی و سەیدسادق
SNN Sport
لە هەردوو کۆمەڵەی یەکەم و دووەم، ئەمڕۆ چوارشەممە، 6 یاری لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامدراو تێیدا یاری هەردوو یانەی ئاشتی شاری سلێمانی و سەیدسادق تەواو نەکرا.
لە یەکەم یاریدا کە یارییەکی پڕ هاندەر بوو،لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی ئاشتی میوانداری یانەی سەیدسادقی کرد، یانەی سەیدسادق دەستپێشخەری کردوو گۆڵی یەکەمی تۆمارکردوو ئەو گێمە بەو تەنیا گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی سەیدسادق گۆڵی دووەمی بە لێدانی راستەوخۆ کرد، بەڵام یاریدەدەری ناوبژیوان بەهۆی بوونی ئۆفسایدەوە گۆڵەکەی رەتکردەوەو ئەمەش کاردانەوەی هاندەرانی بە دوای خۆیدا هێنا، دواتر یاریزانانی یانەی ئاشتی و ناوبژیوانی یاریەکە یاریگایان جێهێشت، بەوهۆیەوە یاریەکە تەواو نەکراو بڕیارە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.
لە یارییەکی تری ئەم گروپە، یانەی خانەقین میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهیدی کرد، لە ئەنجامدا هەردوو یانە 1-1 یەکسانبوون.
خاڵەکانی هەڵەبجە بووە 4 خاڵ و خاڵەکانی خانەقینیش بووە 3 خاڵ.
لە سێیەم یاری ئەم گروپە، هەردوو یانەی ئاڵتون کۆپری شاری کەرکوک و رزگاری گەرمیان رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون.
خاڵەکانی ئاڵتوون کۆپری بووە 7 خاڵ و بە کاتی پێشەنگە تا بڕیار لەسەر یاری ئاشتی و سەیدسادق دەدرێت، رزگاریش خاڵەکانی بووە 5 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم سێ یاری ئەنجام درا، یانەکانی شەقڵاوە و ئاسۆ بردنەوەیان تۆمارکردوو یاری خاک و ئاکرێ بە یەکسانبوون تەواو بوو.
لە یەکەم یاریدا یانەی شەقڵاوە 2-0 لە یانەی ئاسۆی بردەوە و خاڵەکانی بووە 5 خاڵ.
یانەی کۆیەش توانی 1-0 لە یانەی گارە بباتەوە و خاڵەکانی بووە 8 خاڵ و پێشەنگی گروپی دووەمی وەرگرت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
داعش ههڕهشه له سهرمایهدارهكان دهكات
2020-09-09 -
قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لەهەرێم راگەیەنرا
2020-05-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17