
لیزا و قوربانییەکە
SNN
بە واژووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ژنێکی ئەمریکی کە تاوانبارە بە هەڵدڕینی سکی ئافرەتێکی دوو گیان دوای 67 ساڵ فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا جێبجێدەکرێت.
ئەو ژنە ئەمریکییە ناوی لیزا مۆنتیگێمری-یە ساڵی 2004 چووەتە ماڵی قوربانییەکە و بە فێڵ بێهۆشی کردووە، دواتر سکی هەڵدڕیوە و کۆرپە 8 مانگەکەی لە سکیدا دەرهێناوە و Bobbie Jo Stinnett ی دایکی جێهێشتووە کە ئەو کات تەمەنی 23 ساڵ بووە تا دوا هەناسەی ژیانی و گیانی سپاردووە.
لیزا لای خزم و کەسەکانی وتوێتی منداڵەکە هی خۆیەتی و دواتر ئاشکرا بووە کە تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و شوێنی رووداوەکەش ویلایەتی میزوری بووە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:35 خولەک بە ڤاکسینێکی بکوژ لیزا لەسێدارە دراوە کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و لە ساڵی 2007ەوە سزاکەی بۆ دەرچووە”.
ئەمە یەکەم سزای لەسێدارەدانە لە دوای ساڵی 1953ەوە سەرۆکێکی ئەمریکا ئیمزای لەسەر دەکات دوای 67 ساڵ لە جێبەجێکردنی سزایەکی پێشتردا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17