
بەختیار رەحمانی
SNN Sport
بەختیار رەحمانی یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئێران و یانە گەورەکانی وەکوو ئیستقلال، فولاد، زوب ئەهن ، سپاهان و پەیکان کردووە، پەیوەندی بە یانەی داڵکوردی کوردی لە وڵاتی سوید کرد.
گرێبەستی رەحمانی تەمەن 29 ساڵ لەگەڵ یانەی داڵکورد بۆ وەرزێکە و ئەم یاریزانە لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئەو وڵاتە بەشدار دەبێت.
لە لێدوانێکیدا بەختیار رەحمانی کە لە پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:” سەرەڕای ئەوەی لە یانەیەکی باشدابووم،بەڵام داڵکوردم هەڵبژاردووە ئەمەش لەبەر دڵی خۆم و هاندەران،بیرۆکەیەکی گەورەم لە مێشکدایە و ئاواتێکی شیرینم هەیە،دەبێت سوپاسی بەرپرسانی ئەو یانەیە بکەم کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ گواستنەوەی من نیشاندا”.
دەشڵێت:” دەزانم بڕیارێکی قورسم داوە، بەڵام بە هیوام بتوانم داهاتوویەکی روون و پڕ لە سەرکەوتن بۆ یانەکەم بە دەست بهێنم”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17