ڤیدیۆ:پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا

0
101
پاریس سانجێرمان

SNN Sport

لە یاری جامی سوپەری فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یانەی مەرسیلیا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێبباتەوەو ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی پاریس سانجێرمان بە گۆڵی یاریزان ماورۆ ئیکاردی پێشکەوت و گێمی یەکەم بەم تەنیا گۆڵە تەواو بوو.

دواتر لە خولەکی 85 نەیمار ئەنجامەکەی کردە دووهێندە و گۆڵی دووەم و دڵنیایی کرد.

لە خولەکی 89ی یاریەکە هەرچەندە دیمیتری پایێت توانی گۆڵێک بۆ مارسیلیا بکات، بەڵام لە  یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون.

پۆچتینۆ توانی دوای 12 رۆژ یەکەم نازناو بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بباتەوە کە نازناوی دەیەمی یانە پاریسیەکە بوو لە مێژوویدا لە ساڵەکانی ( 1995 ، 1998 ، 2013 ، 2014 ، 2015 ، 2016 ، 2017 ، 2018 ، 2019 ، 2020 ).

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this