ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی

0
487
بەرشەلۆنە

SNN Sport

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە توانی پلیتی یاری کۆتایی بە دەستبهێنێت و 3-2 بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە لە یانەی ریاڵ سۆسیدادی بردەوە.

یاریەکە لە یاریگای ئەرکانخێل ئەنجامدرا، سەرەتا  دی یۆنگی هۆڵەندی لە خولەکی 39 یانەی بەرشەلۆنەی بە گۆڵێک پێشخست و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ سۆسیداد لە لایەن یاریزان، ئۆیارزاباڵ ئەنجامەکەی بە لێدانی سزا یەکسانکردەوەو 90 خولەک یاریەکە 1-1 تەواو بوو.

دواتر ناوبژیوانی یاریەکە بۆ دیاریکردنی یانەی پاڵەوان یاریەکەی گەیاندە کاتی زیادکراو، لە 30 خولەکی  ئەو دوو گێمەدا هەردوو یانە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و 120 خولەک 1-1 تەواو بوو.

دواتر یاریەکە برایە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوەو  تێیدا یانەی بەرشەلۆنە توانی 3-2 بردنەوە تۆماربکات و بۆ یاری کۆتایی سەرکەوت، چاوەروانی براوەی یاری ئاتلەتیک بیلباو  و ریاڵ مەدرید دەکات لە یاری کۆتایی کە ئەمڕۆ لە کاتژمێر11:00 ئەنجام دەدرێت.

لە بەرشەلۆنە هەریەکە لە دی یۆنگ و گریزمان لێدانی سزایان لە دەستداو لە ریاڵ سۆسیداد باوتیستا و ئۆیارزابال و ویلیان خۆسیە نەیانتوانی گۆڵ بکەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this