
لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وتهبێژى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له پهرلهمانى كوردستان رایدهگهیهنێت: چاکسازی بە 24 كاتژمێر ناکرێت، دهشڵێت: “ئەمەی کە ئێستا حکومەت دەستی بۆ دەبات، هی 29 ساڵی خۆبهڕێوهبردنی ههرێمی کوردستانه”.
پێشهوا ههوارمانى، وتهبێژى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له پهرلهمانى كوردستان له نوێترین چاوپێكهوتنیدا لهگهڵ دهنگى ئهمریكا دهڵێت: “ئەوە سی هەزار کەسهكه روونە کە کراوە، ئەگەر مینحەبێت، ئەگەر مووچە بێت، یان هەر شتێکی دیکەبێت بڕدراوه، 11 بڕیاری باج دەرچوون، ئەوە نەماوە بڵێین چیکراوە، خەریکە هەنگاوەکان جێبەجێ دەکرێن، بەڵام چاکسازی بە 24 كاتژمێر ناکرێت، 29 ساڵه هەرێمی کوردستان خۆی بەڕێوەدەبات لە ماوەی ئەم 29 ساڵهدا بە هەر هۆکارێک وەکو هەر شوێنێکی دیکەی دونیا کە سەرەتا دروست دەبێت، لەوانەیە کارەکان لەسەر رێچکەی خۆیان نهبوبن، ئیتر دەبێت ئێستا ئەم کارانە هەمووی بچنەوە سەر رێچکەی ئەسڵی خۆیان، کاری 29 ساڵ بە 24 كاتژمێر بە دوو ساڵیش تەواو نابن، بەڵام ئێمە، خەریکە دەرئەنجامی ماندووبونەکان دەبینین و لە چەند مانگی داهاتوو خەڵک بە كرداریی زیاتر دەیبینێت کە نیەتێکی جددی هەیە دەیەوێت ئەم وڵاتە بیهێنێتەوە سەر رێچکە راستەقینەی خۆی”.
وتیشى: “ئەوەی کە لە خاڵە سنووریيەکان دەکرێت و روویداوە، دەتوانین نەک وهکو گەندەڵی، بهڵکو وهک فەزاحەت ناوی ببەین، چونکە ئەوەی لەوێ ئەنجامدراوە لەسەرو گەندەڵیەوەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای پێکهێنانی ليژنەیەکی کردووە لە هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەم دۆسێیه بکەن”.
وتهبێژى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماژه بهوهشدهكات: “ئەم بابەتە، بابەتێکی جددییە ئەگەر بێتو خاڵە سنوورییەکان بەتەواوەتی کۆنترۆڵ بکرێن، کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەوەی کە بارگرانیەکی گەورە لەسەر شانی هەرێمی کوردستان لابچێت لەوەی کە بتوانێت داهاتی باش پەیدا بکات لە پێدانی مووچەدا بۆ خەڵک سوودی لێوەربگرێت”.
ئهوهشدهخاتهڕوو: “ئەگەر ئەم لایەنانەی کە ئێستا پێکهێنەری حکومەتن راستگۆبن بۆ خەڵکیان بوێت و خەڵکیان له لا مەبەستە و خەمی گیرفانییان نییە، دەبێت هاوکاری حکومەت هەرێمی کوردستان بن لە چاکسازی لە خاڵە سنووریيەکان بەبێ جیاوازی و دەبێت پاڵپشتی ئەو بڕیارانەی حکومەت بن بە تایبەتی ئەو لایەنانەی کە لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە پێگەیان هەیە، دەبێت پابەندبن بە بڕیارەکانی حکومەت، یارمەتیدەربن و بهربهست دروست نەکەن بۆ حکومەت بۆ ئەوەی هەموو داهاتی خاڵە سنوورییەکان جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی کومان پێش یاری سبەی ڤیاریاڵ
2020-09-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17