فاو ” سێ ملیۆن هاووڵاتی لە عێراقدا قەیرانی خۆراکیان هەیە”

0
94

SNN

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناسراو بە (FAW)ی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی عێراق لەدابینکردنی خۆراکی پێویستدا رووبەڕووی قەیران بونەتەوە و بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دۆخی ئابووریش کاریگەرییەکی نەرێنی گەورەی کردووەتەسەر زۆرێک لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە.

عەبدولرەحمان میجاج، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: بەهۆی ئەوەی عێراق لەدابینکردنی بودجەی وڵاتەکەیدا پشتی بەنەوت بەستوە بۆیە دابەزاندنی هەناردەی نەوت، کاریگەری لەسەر بەردەستبوونی مادە پێویستییەکان کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە دابەزاندنی بەهای دینار بوەتەهۆی بەرزبونەوەی مادە خۆراکییەکان لەبازاردا، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراک لەسەر ئاستی خێزان دروستکردووە، بەشێکی زۆر لەهاووڵاتیان لەئەنجامی قەیرانی دارایی بێ کاربون، بۆیە پێویستە حکومەت هاوکاربێت لەچارەسەری ئەو کێشەیە ئەویش لەرێگەی دابەشکردنی مادە خۆراکییە پێویستییەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان لەبازاردا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this