بە گوژمەی نزیکەی 7 ملیۆن دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا

0
246

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بە گوژمەی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری واژوو کرا.

یەکێک لە پرۆژەکان قۆناغێكی تری گرێبەستی پرۆژەی باشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەردوو پارێزگەی هەڵەبجە و سلێمانی بووە بە بڕی شەش ملیۆن و نیو دۆلار لەسەر قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی واژوو کرا.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند “ئەو پرۆژەیەی ئەمڕۆ کە بە گوژمەی شەش ملیۆن و نیو دۆلار بۆ هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی لەسەر قەرزی درێژخایەنی جایكا واژوو دەكرێت، بڕی چوار ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دۆلاری بۆ سلێمانی دەبێت و بڕی یەك ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دۆلاریشی بۆ هەڵەبجە دەبێت.

سەبارەت پرۆژەكەی سلێمانی وتیشی: “ئەوەی پارێزگای سلێمانی، نۆژەنكردنەوەی هێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاوە لە تاسڵوجەوە بۆ سلێمانی، بە درێژایی 17 كیلۆمەتر”.

لەبارەی جۆری پرۆژەكانی هەڵەبجەش وتی: “ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە، نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێكی ناو شارە بە درێژایی چوار كیلۆمەتر و نیو، هەروەها ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئاوەشۆڕكردنی پاشماوەی وێستگەی ئاوی هەڵەبجە”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پلانیدایە ماستەرپلانی هەڵەبجە و كۆمەڵێك پرۆژەی تری ستراتیژی لە هەموو سێكتەرەكان بخاتە ناو بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم وەك پرۆژەی شەقامی 60مەتری و هێڵەكانی كە پێوەی دەبەسترێنەوە، هەروەها قیرتاوكردنی شۆستە و گەڕەكەكان و چەندان پرۆژەی تری گەشتوگوزار، كە كۆی پرۆژە پێشنیازكراوەكان دەكاتە 207 ملیۆن دۆلار.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this