
فۆتۆ یانەی دهۆک
SNN Sport
ئێوارەی ئەمڕۆ پاش شکستی یانەی دهۆک بە یانەی زاخۆ لە خولی نایابی کوردستان، سلێمان رەمەزان، راهێنەری یانەی دهۆک دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی یانەکەی کردوو ئەوانیش بە داواکەی رازی بوون.
یانەی دهۆک لە پێگەی خۆی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:”پاش یاری ئەمڕۆ بەرامبەر بە یانەی زاخۆ لە خولی نایابی کوردستان،راهێنەری یانەکە سلێمان رەمەزان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی یانەکە کرد، کارگێڕی یانەکەش بە داواکەی رازی بوو”.
یانەکە رایگەیاندووە کە ئاشتی مستەفا لە شوێنەکەی دانراوە بۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و پلە یەکی عێراق.
لە کۆتایدا کارگێڕی یانەی دهۆک سوپاسی راهێنەر سلێمان رەمەزانی کردووە، کە لەو ماوەیە راهێنەری یانەکە بووە،هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە کاروانی وەرزشی خۆیدا.
یانەی دهۆک لە 6 یاری خولی نایابی کوردستان 7 خاڵی کۆکردووەتەوەو 3 یاری دۆڕاوە و 5 گۆڵی لێکراوەو 1 یاری یەکسانبووە.
یانەی دهۆک ئەمڕۆ 1-0 لە یاریگای خۆی بە یانەی زاخۆ دۆڕا، کە یاریەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی شەشەم بوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی تەقینەوەی تانکیەکی نەوت 2 کەس سوتان
2020-08-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17