هەوڵێک هەیە نرخی نەوتی جێگیر کراو لە بودجەی ئەمساڵی عێراق گۆڕانکاری تێدا بکرێت

نەوتی عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت: “ئاڕاستەیەک هەیە لەلایەن حکومەتی بەغداوە کە نرخی بەرمیلێک نەوتی جێگیر کراو لە پرۆژەیاسای بودجەدا گۆڕانکاری تێدا بکرێت”.
پێشتر میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردبووەوە کە لیژنەی دارایی بەنیازە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە پرۆژە بودجەی ئەمساڵ لە 42 دۆلارەوە بۆ 55 دۆلار بەرز بکاتەوە.
ئەو هەنگاوەی پەرلەمان وەک باسی لێوەدەکرێت، مەبەست لێی کەمکردنەوەی بڕی ئەو کوراتهێنانەیە کە چاوەڕێدەکرێت لە بودجەی ئەمساڵدا دروستببێت و بڕەکەی بە 50 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە.
شیروان میرزا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ SNN دەڵێت: “هەنگاوی لەو جۆرە لەلایەن پەرلەمانەوە نەنراوە”.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند “ئەوان و ئەنجوومەنی نوێنەران ناتوانن دەستکاریی نرخی جێگیر کراوی نەوت بکەن”.
وتیشی: “دیدێک هەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە بەرزکردنەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی جێگیر لە پرۆژە بودجەی ئەمساڵ لە 42 دۆلارەوە بۆ 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک”.
رۆژی 21ی مانگی دیسەمبەری ساڵی پار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 پەسەند كرد.
لەپڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا حکومەت بڕیاریداوە بەهای دیناری عێراق لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزێنێت.
پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ی عێراق لەسەر بنەمای 42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە، کە مانگانە عێراق 3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی هەناردە کردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
قۆناغی دووەمی پرۆسەی بایۆمەتری دەستیپێکرد
2020-09-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17