
میسی
SNN Sport
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانەکەی میسی بڵاودەکاتەوە، کە بەهۆیەوە نەیتوانی ئامادەی یاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد ببێت لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکە، ئەمڕۆ میسی پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، ئەو یاریزانە پێویستی بە 10 رۆژ هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.
ئاس بڵاویکردووەتەوە، پزیشکەکان ئامۆژگاری میسی-یان کردووە بەشداری یارییەکان نەکات تا ئەم 10 رۆژە تەواو دەبێت، چونکە دەکرێت خراپتر بۆ پێکانەکەی بە دوای خۆیدا بهێنێت.
ئاس دەڵێت:”لە لایەکی ترەوە میسی دەیەوێت بۆ یاریەکەی رۆژی یەکشەممەی جامی سوپەر بە هەرشێوەیەک بێت ئامادە بێت و مەترسی لەسەر تەندروستی خۆی دروست بکات و یاری کۆتایی ئەنجام بدات،بڕیاری کۆتایی پێش یاریەکە دەبێت و میسی خۆی بڕیار دەدات کە یاری بکات یان نا”.
لە کۆتایدا ئاس نووسیویەتی، ئەگەر یاریەکە کۆتایی نەبێت بە دڵنیاییەوە میسی بەشداری ناکات، چونکە کاتێک لە یاری ئیبار پێداگربووە لە بەشداریکردن، یانەکە راپۆرتی پزیشکی بڵاوکردووەتەوەو رونکردنەوەی لەسەر پێکانەکەی داوە،کاتێکیش لە یاری گرانادا ئەو یاریزانە هەستی بە پێکان و ئازار کردووە، یانەکە شاردویەتیەوە و ئەمڕۆش پشکنینی تری بۆ کراوە، بەڵام یانەکە تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان بەرشەلۆنە و براوەی یاری ریاڵ مەدرید و بیلباو ئەنجام بدرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچێتەوە بەغدا
2020-12-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17