ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە جامی سوپەری ئیسپانیا کرد

0
222
دیمەنێک لە یاری بیلباو و ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی ئاتلەتیک بیلباو بووەوە، لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆراند و کرایە دەرەوە.

لە خولەکەکانی 18 و 38ی گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی بیلباو دوو گۆڵی لە لایەن هێرشبەرەکەی رائول گارسیا کردوو گێمی یەکەم 2-0 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید زۆر هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەیداو چەند تۆپێکی لە تیرەی گۆڵ دا، هەرچەندە لە خولەکی 73 توانی گۆڵێک لە لایەن کەریم بنزیمە بکات،بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوو ، یاریەکەی 2-1 دۆڕاند و کرایە دەرەوە.

لە یاری کۆتایی یانەی ئاتلەتیک بیلباو رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوەو یاریەکە لە یەکشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this