
وێنەیەکی رووداوەکە
SNN
ئاژانسی کارەساتە سروشتییەکانی ئیندۆنیزیا رایدەگەیەنێت “بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی رابردوو کە کەناراوی سولاویس-ی گرتەوە، 7 کوژراو و سەدان برینداری بەدواوە بووە کە گوڕەکەی 6.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر”.
بەپێی ناوەندە زانستییەکانی ئەو وڵاتە، بوومەلەرزەکە لە دووری 6 کیلۆمەترەوە بووە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری ماجینی و بە قووڵایی 10 کیلۆ مەتر بووە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 کەس لەشاری ماجینی گیانیانلەدەستداوە و 637 کەسیش برینداربوون، بەڵام سێ کەسی دیکەش لەناوچەی ماموجوی نزیک ناوچەی بومەلەرزەکە گیانیانلەدەستداوە و 24 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەگەڵ روودانی زەوی هەژێنەکە، هەزاران هاووڵاتی هەڵاتوون کە کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی یندۆنیزیا روویداوە و زیاتر لە 60 خانووش لەگەڵ زەوی تەخت بوون.
ئەو وڵاتە دەکەوێتە ناو بازنەی ناوچەی چالاکی بوومەلەرزەوە کە بە بازنەی ئاگر ناسراوە و ساڵی 2018ش تسۆنامییەک هەمان ناوچەی هەژاند و بە هەزاران کەسی کوشت.
هەواڵی زیاتر
-
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات
2020-06-24 -
كار بۆ بنیاتنانی گەنجی تەندروست دەكرێت
2020-08-12
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17