سەرۆکی فلیپین: بە کچەکەم وتووە هەرگیز نەیەتە شوێنی من

0
188

SNN

رۆدریگۆ دۆتێرتی سەرۆکی فلپین دەڵێت: “بەهۆی ناکۆکیی سۆزداریی لەنێوان خۆیان و پیاودا، ژنان بە کەڵکی ئەوە نایەت پۆستی سەرۆکایەتیی وەر بگرێت”.

سەرۆکی فلیپین ئەوەشی راگەیاندووە “هەوڵی ئەوەم نەداوە كچه‌كه‌م ببێته‌ سه‌رۆكی وڵات و ئه‌و قسانه‌شی له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هات، كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد، كچه‌كه‌ی دۆتێرتی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی فلیپین”.

وتیشی: “بە ئیندای کچمم وتووە خۆی هیلاک نەکات و بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵات خۆی نەپاڵێوێت، چونکە بەزەییم پێدا یەتەوە نامەوێت تووشی ئەو کێشانە ببێت کە من لە ژیانمدا دووچاری بووم”.

سەرۆکی فلیپین دەشڵێت: “ئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ناگونجێت، پێكهاته‌ی سۆزداریی ژن به‌ ته‌واوی له‌ هی پیاو جیاوازه‌ و ئه‌مه‌ش چیرۆكێكە جێگەی خەمبارییە”‌.

ئه‌م قسانه‌ی دوتیرتی دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ دوو ماوه‌ی جیاوازدا سه‌رۆكی فلیپین ئافره‌ت بوون‌ کە یه‌كێكیان له‌ (1986 – 1992)، كورازون ئاكینۆ بووه‌ و دووه‌میان له‌ (2001 – 2010) گلۆریا ماكاباجال ئورویۆ بووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this