ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق و ئەفغانستان کەمکردەوە

0
155

SNN

پێنتاگۆن ژمارەی سەربازانی ئەمریکای لە عێراق و ئەفغانستان بۆ دوو هەزار و 500 سەرباز کەمکردووەتەوە، کە ئەمەش کەمترین ژمارەیە لە دوو دەیەی رابردوودا.

ئەمڕۆ هەینی پێنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا وتی: بڕیارەکە لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە بڕیاری لەسەرداوە.

پێنتاگۆن دەڵێت “کەمکردنەوەی هێزەکانمان بەڵگەی ئەوەیە بەرەوپێشچوونی راستەقینە لە توانای هێزە عێراقییەکاندا دەرکەوتووە”.

پێنتاگۆن وتوویەتی “بە کشاندنەوەی سەربازەکانیان سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە ناگۆڕێت”. هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە تێکشکاندنی داعش”.

پێشتر ئەمریکا نزیکەی سێ هەزار سەربازی لە عێراق هەبوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this