ئیدارەی ترەمپ لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتیدا سزای ئێران دەدات

0
487

SNN

بە گوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ لە پلانیدایە لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتیدا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان وتووە، سزاکانی ئەمجارەی ئەمریکا بۆسەر ئێران کەرتی سەربازی و پیشەسازی کانزای ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

ئاماژەش بەوەدەکرێت، ئیدارەی ئەمریکا وەک دوا هەوڵی خۆی دەیەوێت ئابووری ئێران لاوازبکات و بەوەش چۆک بە تاران دابدات تا بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و سازشبکات لەسەر بەرنامە ناوەکیەکەی.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا تا ئێستا بە فەرمی ئەو سزایانەی رانەگەیاندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this