
پۆچتینۆ و نەیمار
SNN Sport
ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تووشبوونی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
یانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ راهێنەری یانەکە، دەرکەوتووە هەڵگیری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لە یاری ئانگرس خیسۆس پێرێز و میگێل دی ئەگۆستینۆ لە شوێنەکەی دەبن.
پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمی خولی فەرەنسا دێت بە جیاوازی خاڵێک لە دوای یانەی لیۆنی یەکەمەوە.
پۆچتینۆ توانی یەکەم نازناو دوای 12 رۆژ لە وەرگرتنی پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی پاریس سانجێرمان، بباتەوە، ئەمەش لە جامی سوپەری فەرەنسا کاتێک توانیان 2-1 لە یانەی مارسیلیا ببەنەوە.
لە خولی فەرەنسا لە هەفتەی بیستەم، سبەی یانەی پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یانەی ئانگرس دەبێتەوە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:سیتیزن بە سێ گۆڵ شکستی بە ئارسناڵ هێنا
2020-06-17 -
ئهمریكا و چین له هاواى كۆدهبنهوه
2020-06-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17