دەیان هەزار مریشک لە عێراق تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

0
289

SNN

لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەتەوە و نزیکەی 60 هەزار مریشک تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

عەمار جبر خەلیل پارێزگاری سەڵاحەدین لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، کە ڤایرۆسی H5N1 ناسراو بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە قەزای سامەڕای سەر بە سەڵاحەدین بڵاوبووەتەوە، ئەو ڤایرۆسە ئەگەری هەیە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

پارێزگاری سەڵاحەدین وتیشی: نەخۆشیەکە لە دوو شوێنی جیاواز لە قەزای سامەڕا بڵاوبووەتەوە و تیمی پسپۆڕی تەندروستی تایبەت گەیشتوونەتە ئەو شوێنانە و رێکاری تەندروستی پێویستیان گرتووەتەبەر و مریشکە تووشبووەکانیان مردارکردووەتەوە.

پارێزگاری سەڵاحەدین جەختی لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کردەوە بەهۆی ئەوەی دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و وتیشی: رێکاری بەپەلە بۆ چارەسەری دۆخەکە دەگرینەبەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this