کومان میسی بۆ یاریەکەی ئاتلەتیک بیلباو بانگهێشت دەکات

0
635
میسی

SNN Sport

رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاریداوە ناوی میسی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی یانەکەی دژی ئاتلەتیک بیلباو دابنێنێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد بەشداری پێنەکرا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە میسی بە جیا راهێنانی کردووەو هەستی بە باشی کردووە لەو پێکانەکەی کە تووشی هاتووە، ئەو یاریزانە دەیەوێت ئامادەی یاری کۆتایی سبەی ببێت بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت کومان ئەو یاریزانە بۆ یاریەکە بانگهێشت دەکات و ئەو یاریزانە خولەکەکانی کۆتاییدا یەکلا دەبێتەوە کە بەشداری دەکات یان نا، بەڵام کومان گەشبینە کە بتوانێت یاری بە میسی بکات بۆ یاریەکە.

میسی لە قۆناغی پێش  کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ئامادەی یاری ریاڵ سۆسیداد نەبوو، ئەمەش بەهۆی بوونی ئازار و پێکان، بەڵام دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت بۆ یاری کۆتایی جامەکە بوونی هەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this