لە کۆی 57 ماددەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق 40 یان گفتوگۆ لەبارەیانەوە تەواو بووە

0
348

SNN

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە لە تاوتوێکردنی خاڵەکانی پرۆژەیاسای بودجە و لە کۆی 57 ماددە،  40 یان گفتوگۆ لەبارەیانەوە تەواو بووە.

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ شەممە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بۆ گوێگرتن لە تێبینییەکانی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاساکە تەرخانبکرێت.

جەمال کۆچەر لەوبارەیەوە رایگەیاندووە “لیژنەکەیان لەبارەی پرۆژەیاساکەوە خوێندنەوەی بۆ 40 ماددە کردووە و تەنها 17 ماددە ماوە کە تاوتوێیان بکرێت”.

وتیشی: “پێنج لیژنەی لاوەکی پێکهێنراوە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتەکان دەکات تا هەرچییان پێبکرێت هەوڵی کەمکردنەوەی خەرجی و سەرفیاتی زیادە بدەن بەپێی توانا”.

رۆژی 21ی کانوونی یەکەمی ساڵی پار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی پەسەند کرد، بانکی ناوەندیی عێراقیش نرخی 100 دۆلاری بە 145 هەزار دینار بۆ وەزارەتی دارایی و بۆ هاووڵاتییانیش بە 147 هەزار دینار جێگیر کرد.

رۆژی  29-12-2020 پرۆژەیاسای بودجەی 2021 گەیشتە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆکانیش لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەردەوامن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this