بە فەرمی دوو یاریزانی گەورەی بەرشەلۆنە ئامادەی یاری کۆتایی جامی سوپەر نابن

0
997
بەرشەلۆنە

SNN Sport

ئەمڕۆ شاندی یانەی بەرشەلۆنە سەفەری یاری کۆتایی کرد بۆ شاری سڤییا بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دژی یانەی ئاتلەتیک بیلباو، تێیدا هەریەکە لە پیکێ و کۆتینیۆ لەگەڵ شاندی یانەکە سەفەریان نەکردوو میسی ناوی لەگەڵ شاندی یانەکە دەبینرێت.

رۆژنامەی سپۆرت پێش راگەیاندنی فەرمی لیستی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە، ئاشکرای دەکات کە هەریەکە لە کۆتینیۆ و پیکێ سەفەریان نەکردووە بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی، بەڵام میسی ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکاندایە و سەفەری کردووە.

بەڵام پیکێ و کۆتینیۆ بەهۆی قورسی پێکانەکیان ئامادەی یاریەکە نابن، هەروەها هەریەکە لە مینگوێز و ئیناکی پینا و کۆندراد مۆریبا لە بەرشەلۆنەی دووەم  بۆ یاریەکە بانگکراون.

یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 11:00 لە نێوان ئاتلەتیک بیلباو و بەرشەلۆنە بەڕێوە دەچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this