بڕیار لەسەر یاریەکەی ئاشتی و سەیدسادق درا

0
210
هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

SNN Sport

لە یاری نێوان ئاشتی و سەیدسادق لە خولی یانە پلە یەکەکانی کورستان، دوای ئەوەی گێمی یەکەم 1-0 یانەی سەیدسادق لە پێش بوو، بەڵام گێمی دووەم ناوبژیوانی یاریەکە و یاریزانانی ئاشتی ئامادەنەبوون بەشداری بکەن و  بەوهۆیەوە یاریەکە تەواو نەکرا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هادی کەریم جێگری  سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان وتی:” پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ناوبژیوانان و یانەی ئاشتی و سەیدسادق و  سەرپەرشیاری یاریەکە، تێیدا ناوبژیوانەکان نەیانتوانی یاریەکە تەواو بکەن لەبەر هاندەران،ئێمە گیانی یاریزان و ناوبژیوان و هاندەران بە لامانەوە گرنگە تا ئەنجامی یاریەکە و لە کاتی خۆیدا یاریەکە تەواو نەکرا،بڕیاری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئەوەبووە کە گێمی دووەم بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بێت لە یاریگای یانەی پێشمەرگەی سلێمان و یاریەکە لە یاریگای ئاشتی تەواو ناکرێت ، یاریەکە لە رۆژی سێشەممە 2021/1/19 لە کاتژمێر 2:00 ـی ئێوارە تەواو دەکرێت”.

وتیشی:” هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە بووە کە جارێکی تر ئەم کێشانە روونەدەنەوە و هاندەرانی یانەی سەیدسادقیش ئاگادار کراونەتەوە کە جارێکی تر ئەم کێشانە دروست نەبێتەوە”.

لە یاری نێوان ئاشتی و سەیدسادق لە خولی یانە پلە یەکەکانی کورستان، دوای ئەوەی گێمی یەکەم 1-0 یانەی سەیدسادق لە پێش بوو، بەڵام گێمی دووەم ناوبژیوانی یاریەکە و یاریزانانی ئاشتی ئامادەنەبوون بەشداری گێمی دووەم بکەن.

تەڵعەت سەعدوڵا ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە لێدوانێکیدا  بۆ (SNN Sport)  رایگەیاند کە یاریزانی یانەی چەمچەماڵ  هەرێم کەریم بۆ 4 یاری راگیراوە و سزای دارایش دراوە  بە بڕی 300 هەزار دینار”.

هەرێم کەریم لە یاری نێوان برایەتی و چەمچەماڵ لە خولی نایابی کوردستان لە گەڕی شەشەم دوای ئەوەی بۆکسێکی لە یاریزانێکی یانەی برایەتی دا، بەوهۆیەوە ناوبژیوانی یاریەکە کارتی سووری پێداو کرایە دەرەوە، یانەکەشی 3-2 دۆڕا.

 

فۆتۆ:هەرێم کەریمی یاریزانی یانەی چەمچەماڵ- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

فۆتۆ:هەرێم کەریمی یاریزانی یانەی چەمچەماڵ- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this