
SNN
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، مووشەکێکی دوورمەودای ئێران لە نزیک کەشتییەکی ئەمریکی لە زەریای هیندی کەوتووەتەخوراەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئەو میدیا ئەمریکییە کەوتوون، ئەو مووشەکەی کەوتووەتەخوارەوە تەنیا 100 میل دووربووە لە کەشتی “نیمیتز”ی فڕۆکەهەڵگر، گومانیش دەکرێت بەهۆی ئەو هێرشە شکستخواردووەوە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیادبکات.
بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانیان دەربڕیووە لەبارەی ئەوەش کە لە هێرشەکە کەشتییەکی بازرگانی خستووەتەمەترسییەوە کە بەتەنیا 20 میل دووربووە لەو شوێنەی کە مووشەکەکەی لێکەوتووەتە ناو زەریاوە.
بەرپرسانی ئەمریکی بە بیانووی “مەترسی ئەمنی” ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەکی دیکە لەوبارەیەوە ئاشکرابکەن، تا ئێستا ئێرانیش ئەو هەواڵەی پشتراستنەکردووەتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17