گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 17/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
280
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (17/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • یاری کۆتایی جامی سوپەر.
  • بەرشەلۆنە-ئاتلەتیل بیلباو 11:00.
  • جامێک لە زێڕی پاک.
  • پاڵەوانی جامەکە رەنگدانەوەی لەسەر وەرزەکە دەبێت.
  • میسی دوێنێ راهێنانی کردووەو گومانی گەورەی لێدەکرێت بۆ یاریەکە.
  • کومان:”میسی خۆی بڕیار دەدات یاری بکات یان نا”.
  • هیوا لە ریاڵ مەدرید ناوی ئەسینسیۆوە.
  • مارکۆ ئەسینسیۆ باشترین هەواڵە بۆ یانە سپیپۆشەکان لە سەرەتای ساڵێکی خراپەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یاری کۆتایی جامی سوپەر.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت نازناوی یەکەم لە سەردەمی کومان بباتەوە دوای ساڵێکی سپی کە میسی تاکە گومان دەبێت لە دوا ساتەکاندا یەکلادەبێتەوە یاری دەکات یان نا.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی خانمان جامی سوپەری ئیسپانیا لەسەر حسابی یانەی لیڤانتی دەباتەوە.

سپۆرت:

  • ئەمڕۆ لەوانەیە رۆژێکی نایاب بێت.
  • بەرشەلۆنە-ئاتلەتیل بیلباو 11:00.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی یەکەم نازناوی خۆی دەگەڕێت لە گەڕانەوەی میسی.
  • خۆسیە مۆرینیۆ هەڕەشە لە بەیڵ دەکات بیگەڕێنێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید.

ئاس:

  • سڤییا نرخی هەیە.
  • لە سڤییا بەرشەلۆنە و بیلباو دەجەنگن بۆ ئەوەی یاری کۆتایی جامی سوپەر ببەنەوە.
  • پێشبینی دەکرێت رۆناڵد کومان یاری بە میسی بکات لە ساتەکانی کۆتایی، ئەمەش پاش ئەوەی ئەم یاریزانە تووشی پێکانی ماسولکەی بوو.
  • 395 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی یاریزانان کە ریاڵ مەدرید ئەنجامی داوە،لە هەوادا بووە.
  • ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە کۆتا 3 ساڵدا کراوە ئەنجامی پێشبینیکراوی نەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this