کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 29 حزب بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و 25 ملیۆن دەنگدەریش هەیە

0
169

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: داوا لە سەرجەم چاودێرانی جیهانی و وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکەین کە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن کە وا بڕیارە لە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ 59 باڵیۆزخانەی وڵاتانی عەرەبی و 19 وڵاتی بیانی ناردووە تا لە ڕێگەی تیمی خۆیانەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن.

غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی دەنگدەرانی عێراق 25 ملیۆن 139 هەزار کەسە، تا ئێستا 13 ملیۆن کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە، هەروەها لە سەرتاسەری عێراقدا 1074 بنکە دیاری کراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان کارتی بایۆمەتری دەنگدان نوێبکەنەوە، لە کۆی 230 حزب کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا 29 حزب مافی ئەوەی هەبووە لە هەڵبژاردەکانی مانگی حوزەیران بەشداری بکات و بڕواتە ململانێکەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this