لیژنەی قەیرانەکانی عێراق داوای داخستنی سنوورەکانی عێراق دەکات

دەروازەیەکی سنووری عێراق
SNN
جەواد موسەوی، بڕیاردەری لیژنەی قەیرانەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق واع-ی راگەیاند: ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا لە عێراق لە دابەزیندایە، بەڵام داوای داخستنی دەروازە سنوورییە زەمینییەکانی عێراق دەکەین.
موسەوی وتیشی “رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا زۆر باشن، بەڵام داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە دەروازە سنوورییە زەمینییەکانی بەڕووی وڵاتانی دراوسێ بۆ ماوەی 14 رۆژ دابخات، بۆ ئەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا نەگاتە عێراق”.
نیگەرانیی خۆشی لە پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێکارە خۆپارێزییەکان دەربڕی و رایگەیاند، تا ئێستا هاووڵاتیان کۆ دەبنەوە و رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکەن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17