حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە

0
719
حەبیب و دانا وایت

SNN Sport

پاڵەوانی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان حەبیب نور ماگومیدۆڤی روسی، دانی بەوەدانا کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانەکان لە داهاتوودا، ئەمەش پاش ئەو دوو شەڕەی کە لە نێوان کۆنۆر ماکگریگۆر و پۆریێر بەم نزیکانە ئەنجام دەدرێت.

حەبیب دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی (UFC) دانا وایت دەرکەوت، قسەی بۆ کەناڵی ABC TV ئەمریکی کردووە و  مەرجی بۆ گەڕانەوە هەبووە.

حەبیب و دانا وایت لە رۆژی هەینی رابردوو لە ئەبوزەبی چاویان بەیەککەوتووەو تاوتوێی ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی حەبیبیان کردووە بۆ گۆڕەپانەکان.

دانا وایت رایگەیاند کە دوو شەڕی سوک لە UFC 257 ئەنجام دەدرێت،  لە نێوان  دان هوکەری نیوزلەندی و شاندلێری ئەمریکی، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی نێوان ماکگریگۆر و  داستن پۆریێر، ئەگەر ئەم شەڕڤانانە شتێکی سەرنجڕاکێش نیشان بدەن و ئامادەبن بۆ شەڕکردن، حەبیب دەگەڕێتەوە.

بڕیارە لە 23ی مانگی داهاتوو شەڕی تۆڵەکردنەوە لە نێوان پۆریێری ئەمریکی و ماکگریگۆری ئێرلەندی ئەنجام بدرێت،ئەمەش لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕاتی لە پاڵەوانێتی (UFC 257) هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان.

حەبیبی تەمەن 32 ساڵ، پێشتر وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاندبوو،ئەمەش پاش بردنەوەی لە گەیچی ئەمریکی لە 24ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو.

حەبیب لە 29 رووبەڕووبوونەوە تووشی هیچ شکستێک نەبووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this