شەش هەڵەی روونی زیدان ئاشکرا دەبێت

0
627
زینەدین زیدان

SNN Sport

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی شەش هەڵەی روونی زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات کە ئەم راهێنەرە بەم دواییە ئەنجامی داوەو بەوهۆیەوە یانەکەی لە خولی ئیسپانیا چەند خاڵێکی لە دەستداوەو لە جامی سوپەریش 2-1 بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دۆڕاو کرایە دەرەوە.

 

هەڵەکانی زیدان کە لە لایەن رۆژنامەی مارکاوە  ئاشکراکراوە ئەمانە:

  • زیدان پشتی بە یاریزانەکانی تر نەبەست و گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا نەکردوە لەم دواییە.
  • نەبوونی متمانە لە لایەن ئەم راهێنەرەوە بە یاریزانی گەنج.
  • تۆپی پێی دووبارە و پێشبینیکراو لە یارییەکاندا.
  • گۆڕانکاری دەرنگ لە زۆبەی یارییەکاندا.
  • نەبوونی جددیەت و لە دەستدانی تەرکیز لە بەرامبەر بە یانە بچوکەکان.
  • دەبێت پەرە بە هێڵی بەرگری و هێرشبردن بدات.

سەرەی ئەم هەمووە هەڵانە، رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هێشتا پۆستەکەی زیدان لە مەترسیدا نیە، وەک راهێنەری ریاڵ مەدرید و تا کۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام دەبێت،بەڵام ئەگەر نازناوێک نەباتەوە، لە هاویندا یانەکە جێدەهێڵێت.

یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا دۆخی باش نیە و لە 18 یاری خولی ئیسپانیا لە پلەی دووەم دەبینرێت بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ و 4 خاڵ لە دوای یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دێت،کە ئەم یانەیە تا ئێستا 16 یاری ئەنجامداوە.

هەروەها یانەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەر 2-1 بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دۆڕاو ماڵئاوایی کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this