ئێف بی ئای “دەستی دەرەکی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمریکادا هەیە”

0
184

SNN

تۆڕی هەواڵی CNN رایگەیاند: لە بەدواداچوونەکانی مەکتەبی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI دەرکەوتووە پارەو دەستی دەرەکی وایکردووە کە هاووڵاتییانی جیا لە ئەمریکی هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و پشێوی دروستبکەن.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای و ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێکییەوە دراوە بە CNN دەرکەوتووە کە کەسێکی بە رەگەز فەرەنسی بەناوی (مات منتح) دراوی بیتکۆنی بەسەر کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەرە چەپەکانی ئەمریکادا بەخشیوەتەوە کە بەهاکەی دەگاتە 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی، ئەم پارە پێدانەش چەند رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس بووە، تا لە رێگەیانەوە پشێوی دروستبەکن.

هەورەها لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا چین و ئێران و رووسیا بە فروانکردن و گرژییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا تۆمەتباردەکرێت، تا لە ڕێگیەوە بتوانن دۆخێکی سیاسی نا سەقامگیر لە ئەمریکا دروستبکەن و ئەمریکا چاوی ئەمریکا لەسەر وڵاتانی نەیاری گەر بۆ ماوەیەکی کاتیشبێت نەمێنێت، هەروەها لە دانپیدانانی بەشێکی زۆری خۆپیشاندەرانی نێو کۆنگرێسدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لەلایەن کەسانەی دیکەوە هاندراون بەبێ روونکردنەوەی دیکەی لەلایەن ئێف بی ئایەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this